لە سۆلۆتۆرن کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری سۆڵۆتۆرنی سویسرا کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد نێردرا.

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لەماوەی پێشوودا کەمپەینی "ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" دەستی پێ کرد.

بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات، بە پێشەنگایەتی لقی ئەنتەرناسیۆنالیستی ڕێپێوانی درێژ کە ئەمساڵ لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، لە شاری سۆلۆتۆرن کارت نێردرا بۆ دوورگەی ئیمراڵی.

ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە) کۆبوونەوە و لەگەڵ کوردستانیان تا بەردەم ناوەندی پۆستە و گەیاندن ڕێپێوانیان کرد.

لەوێ بە زمانی ئەڵمانی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن.

هاوسەرۆکی جەدەکەی سۆلۆتۆرن، مەزڵوم کزیلداغ وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ئازادی.

پاشان چالاکوانان دەیان کارتیان واژۆکرد و ناردیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی.