لە سلۆڤینیا لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پژاک پیرۆز کران
له شار لیوبلیانا-ی پایتهختی سلۆڤینیا کۆمیتەی پەژاک، بە چالاکێیەک لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پارتەکەیانی پیرۆز کرد.
له شار لیوبلیانا-ی پایتهختی سلۆڤینیا کۆمیتەی پەژاک، بە چالاکێیەک لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پارتەکەیانی پیرۆز کرد.
له ناوەندی شار لیوبلیانا-ی پایتهختی ووڵاتی سلۆڤینیا، ٧٣مین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٨مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی ژیانی ئازادیی کوردستان- پەژاک پیرۆز کران.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمیتەی ڕێکخستنی پەژاک لەو ووڵاتە ڕێکخرابوو و تێیدا، هەر یەکە لە "سالار ڕۆژهەڵاتی و عەلی باکوری" ئەندامانی کۆمیتەکە بەشدار بوون و وێڕای بەرزکردنەوەی پانکارت و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاڵای پژاک و ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان، بە زمانەکانی کوردی و سلۆڤینی هەر دوو بۆنەکەیان پیرۆز کرد.
ئەو دوو ئەندامەی پەژاک، هاوکات لەسەر خەباتی و تێکۆشانی پارتەکەیان و بەرخۆدان و تێکۆشانی بەشکۆی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمرالی ٢٣ ساڵە بەسەریدا سەپێنراوە و دربارەی ئامانجی چالاکییەکەیان زانیاری و ڕوونکردنەوەیان بە ڕێبوراندا و گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ شیکردنەوە و ئەوەشیان وەک داخوازێکی هەنوکەیی کوردستانیان و ئازادیخوازانی جیهان پێڕاگەیاندن.
هـ.هـ