لە سۆلۆزورن یادی دەڤریم کاڤاک گەریلای هەپەگە کرایەوە

لە سۆلۆزۆرن بۆ یادی دەڤریم کاڤاک گەریلای هەپەگە مەراسیمێک سازکرا.

لە سۆلۆزۆرن بۆ یادی دەڤریم کاڤاک (شۆڕش ئامەد) گەریلای هەپەگە مەراسیمێک سازکرا کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشێکدا شەهید بوو. مەرایمەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەنجامدرا. لە هۆڵی یادکردنەوەکەدا وێنەی دەڤریم کاڤاک گەریلای هەپەگە و باوکی جەمال کاڤاک هەڵواسران کە باوکیشی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا رەنجێکی زۆری کێشاوە.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر ناوی خانەوادەی کاڤاک، ئازاد کاڤاک، برای دەڤریم کاڤاک قسەی کرد و رایگەیاند، وەک هەڤاڵێک بووە لەگەڵ براکەیدا و براکەی لەدژی پلان و هێرشەکانی سیستم رەنجێکی زۆری کێشاوە.

کاڤاک باسی لەوەکرد کە دەڤریم ویستی بەشداری لە شەڕی سوردا بکات و وتی کە باوکیان ئەوانی بە رەنجێکی زۆر گەورە کردووە.

دواتر بەشداربوان دروشمی ' شەهید نامرن' یان وتەوە. دواتریش سیاسەتمەداران عادل بۆتان، زۆزان و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە قسەیان کرد.

عادل بۆتان رایگەیاند کە لە سەر هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە هەزاران قاڕەمان شەهید بوون.

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەش قسەی کرد و سەرخۆشی لە هەموو گەلی کورد و خانەوادەی کاڤاک کرد.

ئایدار ئاماژەی بە ئامادەکاری هێرشی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، " پێویستە هەموو کەسێک بەپێی ئەم راستیە بجووڵێتەوە. زانیاریمان پێگەیشتووە. لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە بیستومانە کە دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێکەوە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق هێرش دەکەنە سەر گەریلاکانی پەکەکە. ئێمە نامانەوێت ئەم راستیە لە گەلەکەمان بشارینەوە. نامانەوێت پەدەکە بەشداری پلانەکە بکات. زەحمەتە کە باسی ئەم راستیە دەکەین. بەڵام پەدەکە پێشتریش هاوکاری دەوڵەتی تورکی کردووە لە شەڕدا. ئەگەر پەدەکە هاوکاری دوژمنی نەکردبایە، ئێمە ئەمڕۆ لە قۆناغێکی زۆر جیاوازتردا دەبووین.

دواتر بەڵگە فیلمێک لەبارەی دەڤریم کاڤاک نمایشکرا.

ف.ق