لە St. Gellan یادی خۆشک و برایەکی گەریلا کرایەوە
لە St. Gellan یادی دیانا ئەڤیندار (گولچین دەمیرئاغاچ) کە لە زاپ شەهید بوو و چەکدار زیلان (ریدڤان دەمیرئاغاچ) کە لە تەتوان شەهید بوو کرایەوە.
لە St. Gellan یادی دیانا ئەڤیندار (گولچین دەمیرئاغاچ) کە لە زاپ شەهید بوو و چەکدار زیلان (ریدڤان دەمیرئاغاچ) کە لە تەتوان شەهید بوو کرایەوە.
بە مەراسیمێک لە St. Gellan یادی دیانا ئەڤیندار (گولچین دەمیرئاغاچ) کە لە زاپ شەهید بوو و چەکدار زیلان (ریدڤان دەمیرئاغاچ) کە لە تەتوان شەهید بوو کرایەوە. مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان ئەنجامدرا و مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن دەستیپێکرد.
لە مەراسیمەکەدا دیلان زانا ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردستان ئەوروپا قسەی کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا کرد.
لەسەر ناوی خانەوادە قادر دەمیرئاغاچ قسەی کرد و وتی، " ئێمە وەک خانەوادەی شەهیدان بەڵێن دەدەین کە لەسەر ڕێبازی شەهیدانمان تێبکۆشین."
هەروەها بەڵگە فیلمێک پیشاندرا لەسەر ژیانی شەهیدان.
مەراسیمەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.
ف.ق