لە ستۆکهۆڵم چالاکی بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا ئەنجامدرا

لە ستۆکهۆڵم لەدژی هێرشی داگیرکەری و گەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رۆژئاوا، چالاکی ئەنجامدرا. کوردستانیان لە چالاکیەکەدا پشتگیری خۆیان بۆ گەریلاکانی ئازادی پیشاندا.

لە ستۆکهۆڵم بە پێشەنگایەتی ناوەندی کەلتوری دیموکراتیکی کورد و تەژەکە – سە، لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری و هەڕەشەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر رۆژیئاوا لە گۆڕەپانی سەرگیلس تۆرگەت چالاکی ئەنجامدرا. کوردان لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە، هەپەگە، کەجەکە و تەژەکە – سە یان بەرزکردەوە و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بمرێت خیانەتیان وتەوە.
 

لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە تورکیا بۆ داعش و هەموو گروپە چەتەکان کە کردەوەی قێزەون دەکەن، بووەتە پەناگەیەک و هەموو جیهان ئەمە دەزانێت.

لە راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی هەستیاری لە کۆمەڵگەی سوید کرا.

دواتر یەکبوون ئاڵپ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی چەپ قسەی کرد. ئاڵپ رایگەیاند کە سوید بۆ دیموکراسی لە بەرانبەر فشار و زۆردەستی وڵاتە دیکتاتۆرەکان دەنگی خۆی بەرز کردووە و بەم شێوەیە دەناسرێێت. ئاڵپ باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک لە هەموو جێگەیەک زوڵم لە کورد دەکات و وتی، " دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لەسەر خوێنی کورد مامەڵە دەکات."

ئاڵپ راشیگەیاند کە شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بۆ هەموو جیهان باجی قورس دەدەن و وتی، " یەپەگە و یەپەژە نەک بە تەنها بۆ کورد بۆ هەموو جیهان شەڕ دەکەن و باجی گەورە دەدەن. ئێستاش دەوڵەتی تورک دەیەوێت هێزەکانی کە شکۆی مرۆڤایەتیان پاراستوە قەدەغە بکات. دەوڵەتی تورک بە هیچ شێوەیەک نایەویت کورد بەههێز ببێت و تەحەمولی کورد ناکات.

لە چالاکیەکەدا پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کرا و چالاکیەکە بە دروشمی بژی بەرخۆدانی گەریلا و بژی شۆڕشی رۆژئاوا کۆتایی هات.

ف.ق