لە ستراسبۆرگ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا

کوردان و دۆستانیان لە ستراسبۆرگ لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ستراسبۆرگ شەرمەزارکرا. بەرلە چالاکیەکە کوردان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی پلاتز ڕیپۆپلیک کۆبوونەوە. لە چالاکیەکەدا پانکارت و دۆڤیزی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرز کرانەوە.

لەم چوارچێوەیەدا ، تا گۆڕەپانی ئیشکگری ئازادی کە ٩ ساڵە لەبەردەم ناوەندە سەرەکیەکانی ئەوروپا بەردەوامە، ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا، دروشمی ' ئێمە هەموومان پەکەکەین'، 'هەموومان ئۆجالانین'، بمرێت فاشیزمی تورک'، بکوژ ئەردۆغان' وترانەوە.

فاتۆش گۆکسونگور هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە لە چالاکیەکەدا قسەی کرد.

ف.ق