لە سولوزورن لەدژی داگیرکەری تورک چالاکی پانکارت ئەنجامدرا

لە شاری سولوزونی سویسرا بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک پانکارتێک بە پردێکەوە هەڵواسرا.

لە شاری سولوزورنی سویسرا لەلایەن روس ئەپ فورەوە پانکارتی ' رێگری لە هێرشی داگیرکەری تورک بکەن' بە پردێکەوە هەڵواسرا.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەسەر پانکارتێک نوسرابوو کە ئەندامانی راس ئەپ فورەوە ئامادەکرابوو و بەرەو گۆڕەپانی فیستیڤاڵی پەنیر بەڕێکەوتن کە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت راگایەنرا، ئەوانەی دەستیان بە خوێن سور بووە بە تەنها دەوڵەتی تورک نییە. جێپێ خوێنین تاوەکو سوسیرا دێت. قازانجکردن لە شەڕ بۆ سویسرا بووەتە کەلتورێک. ئێوە تامی ئەم پەنیرە دەکەن، ئێمەش بۆ ئەوەی هێرشی داگیرکەری و کوشتن راوەستێنین، پانکارت هەڵدەواسین. بۆ ئێمەی شۆڕشگێر ژیان بە تەنها خواردنی پەنیر نییە. رۆژ بە رۆژ سیستم رێگە نادات ژیان بکەین. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بزانێت سیستمێکی دیکەش هەیە، دەبێت تێبگات و کاتی دروستکردنی هێزێکی هاوسەنگە و رۆژی تێکۆشانە لەدژی فشاری دەسەڵاتداری. سڵاو بۆ هاوڕێ و دۆستەکانمان لە رۆژئاوا!

ف.ق