لە سویسڕا و ئەڵمانیا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران
لە شاری بیەلی سویسڕا و هامبورگی ئەڵمانیا گەنجانی کورد لەگەڵ رێکخراوەکانی دۆستی کورد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرد.
لە شاری بیەلی سویسڕا و هامبورگی ئەڵمانیا گەنجانی کورد لەگەڵ رێکخراوەکانی دۆستی کورد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرد.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) لەگەڵ رێکخراوەکانی دۆستی کورد، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری بیەل چالاکییان ئەنجامدا.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان لە سەر ناوی تەجەشە ئۆزگور رۆنی قسەی کرد و رایگەیاند، کە پشتیوانی لە بەرخودانی گەلی رۆژئاوا لە دژی دەوڵەتی تورک دەکەن.
ئۆزگور رۆنی سڵاوی ئاراستەی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادی لە چیاکانی زاپ و کوردستان کرد و وئەوەی خستەڕوو کە دوژمن لەبەر شکستی خۆی لەبەرامبەر ئەو ئۆپراسیۆنانە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی.
وتیشی، "ئێمە رووبەڕووی دوژمنێکی ترسەنۆکین، ئەوەی سەردەکەوێت گەریلاکانی ئازادین، گەلی رۆژئاوان".
چالاکیەکە بە خوێندنەوەی راگەیەندراوی رێکخراوە سویسریەکانی دۆستی کورد و وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.
هامبورگ
لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ئەندامانی تەجەشە و تەکۆژن بە هەمان ئامانج کۆبوونەوە و چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.
گەنجان بە ئاڵاکانی یەپەگە و تەجەشەوە رێپێوانیان کرد و بە خولەکێک بێدەنگی رێزیان لە یادی شەهیدان گرت.
دانیشتوانی هەرێمەکە بە چەپڵەرێزان پشتیوانیان بۆ گەنجان دەربڕی.
گەنجان تا وێستگەی شەمەندەفەری هامبورگ رێپێوانیان کرد، راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیان خوێندەوە، کە هێرشەکانی سەر گەل بێ وەڵام نابن.
لە راگەیەندراوەکەدا پشتیوانیەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ دەوڵەتی تورکیش شەرمەزار کران، هاوکات داوای یەکێتی و یەکڕیزی لە سەرجەم گەلی کورد کرا.
هـ . ب