لە سویسرا ناڕەزایەتییەکان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
کوردستانیانی شاری ژنێڤی سویسرا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرد.
کوردستانیانی شاری ژنێڤی سویسرا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرد.
گەل لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە گۆڕەپانی مۆنت بلانج کۆبوونەوە، بە بەرزکردنەوەی پانکارت و دروشم هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا. سەرەتای ڕێپێوانەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد.
پاش ڕێزگرتنەکە، بەناوی کۆمیتەی چالاکییەکە موستەفا ئاڵتونباش قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک نزیکەی ١٠ ڕۆژە لە ڕۆژئاوا، شەنگال، باکور و باشوری کوردستان سڤیل و شوێنی ژیانکردن بۆردوومان دەکات. ئاڵتونباش لە درێژەی قسەکانیدا یادی ئەو سڤیلانەی کردەوە کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستدابوو و گوتی: "بەئامانجگرتنی گۆڕەپانەکانی ژیانی گەل بەتایبەتی قوتابخانەکان، کۆگاکانی خواردن و ناوەندە تەندروستیەکان ئەوەمان پێ دەڵیت کە بەشێکە لەپیلانی قڕکردن".
ئاڵتونباش ئاماژەی بەوەکرد تا ئەم هێرشانە ڕانەوەستن وەکو گەلی کورد لە گۆڕەپانەکان دەبن و لە دژی ئەم هێرشانە کە ئامانجی قڕکردنە دەوەستنەوە، داوای هەستیاری لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی و بەتایبەت گەلی کورد کرد.
پاشان گردبوونەوەکە جەماوەر بە بەرزکردنەوەی دروشم بەرەوە ناوەندی شار ڕێپێوانیان کرد. دوای ئەوەی گردبوونەوەکە گەیشتە گۆڕەپانی گرۆتەس، بەناوی مەجلیسی دیموکراتیکی کوردی سویسرا (جەدەکە-سە) ڕەمەزان بایتار ڕاگەیاندراوێکی بەزمانی فەرەنسی خوێندەوە.
دوای ڕاگەیاندراوەکە کوردستانیان بەبەرزکردنەوەی دروشم کۆتاییان بەچالاکیەکە هێنا.