لە سیلیڤری ١٠ زیندانی کە ئەشکەنجە درابوون، گواسترانەوە
لە زیندانی سیلیڤری دەوڵەتی تورک، ١٠ زیندانی کە ئەشکەنجەدرابوون و رووبەرووی مەرگ کرابوونەوە، بۆ زیندانێکی دیکە گواسترانەوە.
لە زیندانی سیلیڤری دەوڵەتی تورک، ١٠ زیندانی کە ئەشکەنجەدرابوون و رووبەرووی مەرگ کرابوونەوە، بۆ زیندانێکی دیکە گواسترانەوە.
شاندی چاودێریکردنی زیندانەکانی هەرێمی مەڕمەڕە سەردانی زیندانی کرد لە زیندانی ژمارە ٥ی سیلیڤری کە ٦ی نیسان لەلایەن ٦٠ پاسەوانی زیندانەوە ئەشکەنجە درابوون. پاسەوانەکان ویستبوویان زیندانیان خۆیان بکوژن.
شاندەکە ١٤ی نیسان سەردانی زیندانەکەی کردبوو و رایگەیاندبوو کە زیندانیان بۆ زیندانی پیتی تی کارابوک، زیندانی پیتی تی ئاکهیسار، زیندانی پیتی تی بۆلوی دوزجە، زیندانی پیتی تی ئیزمیر، زیندانی پیتی تی مانیسا، زیندانی پیتی ئێفی ئیزمیر ژمارە دوو، زیندانی پیتی ئێچی ئسکیشەهیر، زیندانی پیتی تی سالحیەی مانیسا و زیندانی پیتی تی تاڤشانلی گواستراونەتەوە.
ف.ق