لە وڵاتانی ئەوروپا هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بە چالاکیەکانیان هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و سڵاویان بۆ بەرخۆدان گەریلا نارد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بە چالاکیەکانیان هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد و سڵاویان بۆ بەرخۆدان گەریلا نارد.
کوردستانیان لە فەڕەنسا، سوید و ئەڵمانیا بە چالاکیەکانیان هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد و سڵاویان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان نارد.
مارسیلیا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا ڕژانە نێو گۆڕەپانەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە پشتگیری پەدەکە شەرمەزر کرد. کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە و دروشمی ' خیانەتکاران و داگیرکەران پێویستە لە کوردستان بچنە دەرەوە' یان وتەوە. لە چالاکیەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکە بەرزکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا دۆغان چەلیک هاوسەرۆک دەتەمە وتی، " پەدەکە دوژمنایەتی دەکات. وەک گەل کورد ئێمە دەبینە دەنگی گەریلا قاڕەمانەکان کە باجی زۆر دەدەن و گیانیان فیدا دەکەن و لە هەموو گۆڕەپانێک بەرخۆدان گەورە دەکەین. ئاکەپە و پەدەکەش شکست دەهێنن."
لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی ڕۆژی شەممە کرا کە بڕیارە کاتژمێر ١٣:٠٠ ئەنجام بدرێت.
رەنیس
لە شاری رەنیسی فەڕەنسا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی ریپوپلیک راگەیەنراوێکیان خوێندەوە و تاوەکو گۆڕەپانی شارەوانی ڕێپێوان ئەنجامدرا.
لەوێ باسی ئەوەکرا کە شەڕی دژی تەڤگەری ئازادی کورد لەلایەن پەدەکەوە بەڕێوەدەبرێت و بانگەوازی بۆ گەلکرا کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەن.
بریمین
وڵاتێکی دیکە کە چالاکی شەرمەزارکردنی تورک و پەدەکەی تێیدا ئەنجامدرا ئەڵمانیا بوو. کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی برایەتی و ڕێکخستنەکانی کوردیی لە شاری بریمینی ئەڵمانیا کۆبونەوە و لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت ناڕەزاییان پیشاندا.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی برایەتی خەزال یاڵچین رایگەیاند کە ئەوان خیانەت قبوڵ ناکەن و وتی، " دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک دوژمنایەتی کورد دەکات. بەڵام پارتێکی کوردی کە خۆی وەک کورد ناوزەند دەکات ، هاوکاری هێرشەکانی سەر کورد دەکات، ئەوەش بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
سەرحەد بوجاکی پارێزەریش قسەی کرد و وتی، " ناوی ئەم هاوکاریە خیانەتە. ئەرکی هەر کوردێکە کە لەدژی خیانەت بوەستێتەوە."
بەرلین
لە شاری بەرلینی ئەڵمانیاش کوردستانیان رژانە نێو شەقامەکان و هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
چالاکی لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی ناڤ – بەرلین و دەست – دان لە گۆڕەپانی ئەلکساندرپلاتز ئەنجامدرا. چالاکیەکە کە بە ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترایەوە.
نیک براونسی ئەکادیمیش قسەی کرد و وتی، " ناتۆ و پەدەکە پشتگیری هێرشەکە دەکەن. ئێمەش لایەنگری هەپەگە و یەژاستارین."
چالاکیەکە بە دروشم و پشتگیری بۆ گەریلا کۆتایی هات.
ستۆکهۆڵم
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە، ئەندامانی ڕیکخستن، دەزگا و ناوەندە کوردیەکان لە ستۆکهۆڵم بە ئاڵ و نیشانەکانیان کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی سیرگیلس تۆرگیت کۆبونەوە و میتینگیان ئەنجامدا.
لە میتینگەکەدا کە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، راگەیەنراوێک بە زامنی سویدی خوێندرایەوە و داوا لە رای گشتی گەلی کورد کرا کە هەستیار بن.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، " پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە لەنێوان کورداندا هیچ جیاوازیەک نییە، ئەم شەرە شەڕی خیانەت و نەیارانە. پێویستە هەموو گەلی کورد ، خیانەت و هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک ببینێت و لە بەرانبەر ئەمەش بێدەنگ نەبێت."
لە گۆڕەپانی چالاکیەکەدا پانکارتێکی زۆر بە دروشمی ' بکوژی منداڵان ئەردۆغان' ، ' دەست لە خوێنڕشتنی کورد هەبگرە' و ' هێرشی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بوەستێنن' بەرزکرانەوە. لە چالاکیەکەدا هەروەها بێوەستان دروشمی ' بکوژ ئەردۆغان' ، ' بمرێت زیانەت' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' وترانەوە.
چالاکی بە خوێندنی سرودی چەرخی شۆڕش کۆتایی هات.
شتوتگارت
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکران.
کوردستانیان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەر کۆبونەوە و پانکارتی ' Nein zur Turkischen invansiyon Sud Kurdistan' یان بەرزکردنەوە و دروشمی دژی هێرشی داگیرکەری و خیانەتی پەدەکە وتەوە.
ف.ق