لە عوسمانیە ٤ ئەندامی هەدەپە دەستگیر کران
لە شاری عوسمانیە ٤ کەس دەستگیر کران کە دوانیان هاوسەرۆکانی هەدەپەی شارەکەن و دوانیشیان بەرێوەبەری ئەو پارتەن.
لە شاری عوسمانیە ٤ کەس دەستگیر کران کە دوانیان هاوسەرۆکانی هەدەپەی شارەکەن و دوانیشیان بەرێوەبەری ئەو پارتەن.
لە چوارچێوەی بڕیارێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری عوسمانیەوە دراوە، هیزەکانی پۆلیسی تورک سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە ناوەندی شارەکە هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵ.
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، هەر یەک لە قەدریە تۆرە و عەلی جۆشکون هاوسەرۆکانی هەدەپەی شاری عوسمانیە و هەر یەک لە جەلان ئایدن و محمد یلدرم بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیر کران.
ز.ش