لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن بەڕێوەچوو

لە ئامەد، بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری لە ئیمرالی و چالاکی مانگرتن لەخواردن چالاکی دانیشین ئەنجامدرا، پۆلیس ئاستەنگی درووستکرد.

ڕەمزیە تۆسوون پارلمانتاری هەدەپەی ئامەد ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی: " دەربارەی گۆشەگیری و مانگرتن لەخواردن بیدەنگ نامێنن."

 چالاکی مانگرتن لەخواردن بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەری ئازادی ئۆجالان لە بەندیخانەکاندا بە شێوەی دەورەیی بەردەوامە، ١٠٤ ڕۆژە مانگرتنەکە بەردەوام دەکات. ڕێکخستنی هەدەپەی ئامەد بۆ ئەوەی کە تیشک بخاتەسەر گۆشەگیری و مانگرتن لەخواردن ویستی لەبەردەم درگای مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشوویۆلوویێ ڕاگەیەنراوێکی چاپەمەنی بدات.

ڕەمزیە تۆسوون پارلمانتاری هەدەپەی ئامەد ، بەڕێوەبەرانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان-دەبەپە، کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی گیراوان و گەلیک کەسی تر لە پارکەکەدا کۆبوونەوە. پۆلیسی تورک پارکەکەی گەمارۆدا. پۆلیس ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێگە بە کۆبوونەوە نادەن. ڕەمزیە تۆسوون لەهەمبەر ئەو هەڵوێستەی پۆلیس ناڕەزایەتی نیشاندا.

' لە هەمبەرگۆشەگیری بێدەنگ نامێنین'

تۆسوون بەبیری هێنایەوە کە مانگرتن لەخواردن لە بەندیخانەکاندا لە دژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە و وتی، " ئێمە لە سەر گۆشەگیری و مانگرتن لەخواردن بێدەنگ نامینین. بێدەنگی لەم بوارەوە دەبیتە هۆی ئەوەی کە هەموو کۆمەڵگە گۆشەگیر بکەن." لە کاتی قسەکانی تۆسوون پۆلیس ڕێگەی نەدا کە ڕۆژنامەوانان ڕووماڵی بکەن و لە شوێنەکە دوور خرانەوە.

' چالاکی دانیشتن'

دوای قسەکانی تۆسوون جەماوەر بە درووشمی " بژی بەرخۆدانی زیندانان" و چەپڵەلێدان ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا. دوای چالاکی دانیشتنەکە بڵاوەیان کرد.

ک-ش