لە ئامەد قەیومی شارەوانی ٣ کەسی تری لە سەر کار دەرکرد
قەیۆمی پیلانگێڕی داسەپێنراو بەسەر شارەوانی مەزنی ئامەد ٣ کەسی تری لەسەر کار دەکرد.
قەیۆمی پیلانگێڕی داسەپێنراو بەسەر شارەوانی مەزنی ئامەد ٣ کەسی تری لەسەر کار دەکرد.
قەیومی پیلانگێڕی سەر شارەوانی گەورەی ئامەد ٣ کارمندی تری لە سەر کارەکانی دەرکرد. هاوسەرۆکی تۆمبەل-سەن موحموود جاندار و نیهال یانیک و کارکەرێ کاتی شارەوانی رەمزیل یڵدرم-ی بە بڕیاری وەزارەتی کاری ناوخۆی تورک لە سەر کارەکانی دەرکرد.
لەو ٤٧ کەسەی کە لە لیستی لێپرسینەوەدا بوون، کە لە کاتی قەیوم جۆمالی ئاتێلا ئامادەکرابوو، جاندار، یانێک و یەڵدرم بە بیانووی 'تیرۆر' لە سەر کارەکانیان دەرکران.
بەم شێوەیە هەر ٤٧ کەسی ناو لیستەکەی قەیومەکەی ئاکەپە لەسەر کار دەرکران.
ک-ش