لە ئایدن ٧ کەس دەستبەسەرکران
لە ئایدن لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٧ کەس دەستبەسەرکران.
لە ئایدن لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٧ کەس دەستبەسەرکران.
فەرماندەیی جەندرمەی ئایدن ئەمڕۆ لە چوارچێوەی لێپرسینەوە داواکاریی گشتی کۆماری ئایدن لە ناوچەی ئەفەلەر و دیدم و گەرمەنجک و کوشادسی و سۆکا هەڵیکوتایە سەر ماڵان، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٧ کەس دەستبەسەرکران.
زانراوە هاوڵاتییەکان بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دەستبەسەرکراون و لە فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە ڕاگیراون.