لە ئایدنی تورکیا ٤ ژنی هەدەپەیی رووتکرانەوە و پشکێنران
پلاتفۆرمی پشتگیری ژنانی شاری ئایدن، بەهۆی ئەوەی ٤ ژنی هەدەپەیی رووتکراونەتەوە و پیشکێنران، هەڵوێستی نیشاندا.
پلاتفۆرمی پشتگیری ژنانی شاری ئایدن، بەهۆی ئەوەی ٤ ژنی هەدەپەیی رووتکراونەتەوە و پیشکێنران، هەڵوێستی نیشاندا.
پلاتفۆرمی پشتگیری ژنانی ئایدن لەمبارەیەوە، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، ١٤ی شوبات لە ئایدن، پۆلیس ٤ ژنی هەدەپەیی رووتکرادووەتەوە و پشکێنراون.
پلاتفۆرمەکە وتی، "ڕێبازی رووتکردنەوە و پشکنین، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، لە کاتی دەستگیرکردن و لە زیندانەکاندا وەک ڕێبازی ئەشکەنجە بڵاوبوەتەوە.
پلاتفۆرمەکە باسی ئەوەشی کرد، پشکنینی مرۆڤ، بە شێوەی ڕووتکردنەوە، ئەشکەنجە و تاوانە. ئێمە وەک پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی پشتگیری ژنانی ئایدن، لە رووی گەڕان بەدوای دادپەروەریدا، لەگەڵ هاوڕێکانمانداین. ئێمەی ژن بە هیچ شێوەیەک بە تەنها تێناکۆشین و پێکەوە دەبین.
ف.ق