لە ئۆبەرهاوسن و هامبۆرگ چالاکی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی ئۆبەرهاوسن و هامبۆرگی ئەڵمانیا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئۆبەرهاوسنی ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی دویسبورگ (دەکتەم) و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی ئۆبەرهاوسن گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە هەموو ڕێپێوان و گردبوونەوەکان قەدەغەکراون و ویستیان ڕایانبگرن. جەماوەرەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەم شێوەیە ڕێگەیان پێدرا گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن.

لە چالاکییەکەدا، خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، بەناوی دەکتەم و پەیەدە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

لە وتەکاندا باس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرا و گوترا: "هاکان فیدان، سەرۆکی پێشووی هەواڵگری لە تەلەفزیۆنی تورکیا ڕایگەیاند کە سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر ژێرخانەکانی وەک کارەبا و ئاو لە ڕۆژئاوا و باشور. لەو کاتەوە سوپای تورک هێرشی کردۆتە سەر زۆرێک لە ناوەندەکانی کارەبا و وێستگە و ناوچەی پیشەسازی. ژمارەیەک خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبێت. هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی و خەڵکی مەدەنی بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان تاوانی جەنگە. پێویستە بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

بانگەواز لە دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان کرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابگرن.

ئەو سەدان کەسەی لەگەڵ هەوڵی ڕێگری پۆلیسدا تێکەڵی گردبوونەوەکە بوون، بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "تیرۆریست ئەردۆگان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.

هامبۆرگ

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە هامبۆرگ ڕێپێوان کرا.

ڕێپێوان لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دەستی پێ کرد. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، پۆستەری شەهیدان بەرزکرایەوە.

نوێنەری دەکتەمی هامبۆرگ، ئەمین باگۆک لە ڕێپێوانەکەدا قسەی کرد و گوتی: "ئەردۆگان بانگەوازی هاوسۆزی دەکات بۆ فەڵەستین، لە ڕۆژئاواش گەلەکەمان دەکوژێت".

هەروەها هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانەی شەرمەزارکرد کە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بێدەنگن، دووپاتی کردەوە، تێکۆشانیان لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت.