لە ئەدەنە و وان و ئیستەنبوڵ کوشتنی نارین گوران شەرمەزارکرا
لە ئەدەنە و وان و ئیستەنبوڵ و کوشتنی نارین گوران بە چالاکی شەرمەزار کرا، بە گوتنی "با زوڵمی نەریت و بنەماڵە کۆتایی بێت" و پرسیارکرا "وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان، کاری چییە؟".
لە ئەدەنە و وان و ئیستەنبوڵ و کوشتنی نارین گوران بە چالاکی شەرمەزار کرا، بە گوتنی "با زوڵمی نەریت و بنەماڵە کۆتایی بێت" و پرسیارکرا "وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان، کاری چییە؟".
مناڵێکی ٨ ساڵ بە ناوی نارین گوران لە ٢١ ی ئاب لە گەڕەکی چولی ناوچەی ڕێزانی ئامەد بێسەروشێن بوو، لە ١٩ هەمین ڕۆژی گەڕاندا، تەرمەکەی دۆزرایەوە. لە لە ئەدەنە و وان و ئیستەنبوڵ کوشتنی نارین گوران لەڕێگەی چالاکییەوە شەرمەزارکرا.
ئەدەنە
مەجلیسی ژنان و پلاتفۆرمی ڕێگە لە کوشتنی ژنان دەگرین، لە پارکی ئەتاتورک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەستم بانگەوازکرا "با نارینەکان نەمرن، با مناڵەکان بژین".
لە چالاکییەکەدا گوترا: "ئەمە چەند مناڵی وەک نارینی بچووک بکوژێن؟ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان کاری چییە؟ تەنها ئەرکی باسکردنە لە پیرۆزیی خێزان؟ ناپرسن ئەو خێزانە و ئەو مناڵە چی دەکەن؟".
هەروەها گوترا: "با ستەمی بنەماڵە و نەریت کۆتایی بێت و ئێمە حەقی نارینەکان وەردەگرینەوە".
وان
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی وان لە شەقامی جمهورییەت ڕێپێوانی ئەنجامدا. پانکارت و درووشمەکان دژی کوشتنی نارین بەرزکرایەوە.
ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و ئاماژە بەوە کرا، کوشتنی نارین دابڕاو نییە لە سیاسەتی دوژمنایەتی مناڵان لەلایەن دەسەڵاتەوە، سیاسەتەکانی دەسەڵات هێز دەبەخشێتە بکوژانی ژنان و مناڵان.
ئیستەنبوڵ
پلاتفۆرمی ڕێگە لە تاوانەکانی دژی ژنان دەگرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و چەندین ژن تێیدا بەشداربوون.
تێیدا ڕەخنە لە وەزارەتی داد و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گیرا، جەختکرایەوە لەسەر تێکۆشانی سیاسی و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی مناڵان.