شەهید هێڤی گابار لە بەرلین یادکرایەوە
هێڤی گابار (گوڵستان ئاکاسۆی) کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شەهید بوو، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە یادکرایەوە.
هێڤی گابار (گوڵستان ئاکاسۆی) کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا شەهید بوو، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە یادکرایەوە.
مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ-بەرلین) بۆ هێڤی گابار (گوڵستان ئاکاسۆی) کە لە شەڕی چەتەکانی داعش لە ڕۆژئاوا بە سەختی بریندار بوو، وە بۆ چارەسەرکردن هاتە ئەوروپا و لە ٢٦ ی تەمموزی ٢٠٢٠ شەهیدبوو، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری مەراسیمەکە بوون لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان، دایکە گۆزێ باسی ژیان و کەسێتی شەهید هێڤی گاباری کرد، ڕایگەیاند شەهید هێڤی قارەمانانە بەرخۆدانی کرد و هیچ کات لە تێکۆشان دوور نەکەوتەوە.
بەناوی ناڤ-بەرلینەوە وتەیەک پێشکەشکرا و تیشکخرایە سەر کەسێتی شەهید هێڤی، هەروەها گوترا: "تێکۆشان دژی گۆشەگیری ئەرکی هەموو وڵاتپارێزانە. نە تەنها لە بواری سەربازی، لە بواری کۆمەڵایەتی و کەلتوورییش تێکۆشانمان بەردەوامە".
پاشان چەند هەڵبەستێک خوێنرانەوە، دواتر سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید هێڤی گابار پیشاندرا.
دواتر گرووپی ئامارا گۆرانی " Hêviyam"ی بۆ یادی سەهید هێڤی گابار پێشکەشکرد.
بەشداربووان هەست و یادەوەری خۆیان دەربارەی شەهید هێڤی نووسییەوە، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.