فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم عەفرین لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە
فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم عەفرین لە سێیەم ڕۆژدا لە ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خەدۆ لە کۆبانێ بەردەوامە.
فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم عەفرین لە سێیەم ڕۆژدا لە ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خەدۆ لە کۆبانێ بەردەوامە.
دووەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم عەفرین لە سێیەم ڕۆژدا بە درووشمی "بە تیشکەکانی ڕۆژ هونەری ژن گەش دەبێت" لە ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خەدۆ لە کۆبانێ بەردەوامە. فیستیڤاڵەکە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی کەلتووری ژنانی هیلالی زێڕین ئەنجام دەدرێت.
لە ڕۆژی سێیەمدا بە بەشدارییەکی جەماوەری، گرووپەکانی شەهید ڕوناهی و شەهید سۆسەن بیرهات و شەهید سینان و شەهید هەڤرین و شەهید شیلان و ئارتساغ و لەیالی عشرین (شەوانی بیستەم) هونەر و هەڵپەڕکێی جۆراوجۆر پێشکەش کرا.
هەردوو هونەرمەند سیهام نەبۆ و مزگین غەرباوی و گرووپی شەهید هێلین جودی و شەهید دەلیلە و شەهید هەزەل و گرووپی دایکان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ ئاهەنگێکیان لە گۆرەپانی شەهید عەگید ئەنجامدا.
جێگەی بیرخستنەوەیە دەسەڵاتی پەدەکە ڕێگەیان نەدا هونەرمەندی تونسی ئەمال مەسلۆسی و هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شادی غوڵامی بچنە کۆبانێ و بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن.
لە ٢ ڕۆژی ڕابردوو دەیان گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شانۆ پێشکەشکران، هەروەها ڕێپێوانێکی هونەری و پێشانگای کاری دەستی و هونەری شێوەکاری ئەنجامدرا.
٣٢ گرووپی هونەری بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون، فیستیڤاڵەکە تا ٩ ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.