لە ئەمستردام وتوێژ لەبارەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا

لە سیمینارێکدا لەلایەن کۆمۆنەی ژنانی ڕۆژبینەوە ڕێکخرا، پارادایمی جڤاکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ژنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا.

سیمینارەکە بە پێشکەشکردنی لەیلا ئەلبیستان و بەشداری پرۆفیسۆری زانکۆی ڕۆژئاوا جۆست جۆندەرگەن و بەشیر مەلا نەواف بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا سەدان خوێندکاری نێونەتەوەیی و زانکۆی ئەمستردام بەشداربوون، پرۆفیسۆر جۆندەرگەن نرخاندنی کرد بۆ پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر جیهان و ڕۆژئاوای وەک نموونەیەکی بەرجەستەی ئەم پارادایمە ناساند.

بەشیر مەلا نەواف باسی چۆنێتی ئەزموونکردنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژئاوا کرد. پاشان سیمینارەکە بە پرسیاری خوێندکاران و وەڵامی پانێڵیستەکان بەردەوام بوو.

پاشان سترانی کوردی و ئینگلیزی خوێنرا.

سیمینارەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.