لە ئەنبار هێرشکرایەوە سەر بارەگای سەربازی ئەمریکا

جاڕێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگای سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی گروپی خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق دوێنێ لە درێژەی کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر غەزز، گروپەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکا ئەمریکای تێدایە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە 'هێرشەکە ئامانجەکانی پێکاوە'، بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر بڵاوبکاتەوە.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە غەززە، هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و باشووری کوردستان زیادی کردووە و بە دەیان جار ئەو بنکە و بارەگایانە بە درۆن و موشەک کراونەتە ئامانج.