لە ئەنقەرە چالاکییەکان بەردەوامن
چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی دوای دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلوو بەردەوامە. لە ئەنقەرە پۆلیش هێرشی کردەسەر خۆپیشاندەران و چەندینی لێ دەستبەسەر کردن.
چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی دوای دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلوو بەردەوامە. لە ئەنقەرە پۆلیش هێرشی کردەسەر خۆپیشاندەران و چەندینی لێ دەستبەسەر کردن.
دانیشتوانی گەڕەکی بلۆکی کرێکاران( (100. Yil بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلوو لە شەقام و بازاڕەکانی گەڕەکەکەدا کۆبوونەوە بە ووتنەوەی درووشمەوە ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
خۆپیشاندەران بە درووشمی دژە فاشیزمەوە ڕێگەی هاتووچۆییان داخست. دواتر پۆلیس هێرشی کردەسەر خۆپیشاندەران کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی تاندۆغان بڕۆن. لە ئەنجامدا پۆلیس چەندین خۆپیشاندەری دەستبەسەر کرد.
چەندین خۆپیشاندەری دیکەش بە هۆکاری فیشەکی پلاستیکی پۆلیس بریندار بوون و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران.