لە ئەنقەرە کۆمەڵەیەکی نەژادپەرست هێرشیان کردە سەر خوێندکاران
کۆمەڵێکی نەژادپەرست و فاشیست لە کامپی کەبەجی زانکۆت ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی ناڕازی.
کۆمەڵێکی نەژادپەرست و فاشیست لە کامپی کەبەجی زانکۆت ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی ناڕازی.
گرووپێکی فاشیست بە پشتیوانی دەوڵەت لە کەمپی کەبەجی زانکۆی ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی ناڕازی کە دەیانویست تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.
هێرشەکە لە نزیک کاتژمێر ١٠.٣٠ لە دەوروبەری کەمپەکە ڕوویدا، هەروەها لە کاژمێر ١٢.٠٠ لە نزیک دەرگای زانکۆ ڕوویدا.
ئەو خوێندکارانەی ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، دووپاتیان کردەوە، فاشیستەکان هەڕەشەیان لێ کردوون "ناهێڵین بچنە ژوورەوە و تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن" و پاشان هێرشیان کردووە.
هەر بە قسەی خوێندکارەکان، کارمەندانی ئاسایشی زانکۆکەش هێرشیان کردۆتە سەریان.