لە ئێشکگری دادپەروەریدا بانگەوازکرا بۆ شکاندنی گۆشەگیری

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چەندین شار بەردەوامە.

دایکانی ئاشتی و ڕێکخراوی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی یورەگیر درێژەیان دا بە ئێشکگری دادپەروەری ئەدەنە کە ٦٨ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئاکدەنیز بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا دایکی ئاشتی، بناز کاراکاش گوتی: "ئێمە بۆ دادپەروەری گۆشەگیری دەشکێنین، دەبینە دەنگی زیندانەکان".

مێرسین

چالاکییەکەی مێرسین ٦٨ ڕۆژە بەردەوامە. چالاکوانان بە درووشـمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی"، داخوازییەکانیان ڕاگەیاند.

ئامەد

چالاکییەکەی ئامەد ٦٧ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا چەندین ڕێکخراو و کەسێتی سەردانیان کرد و پشتگیریان بۆ ئێشکگری دووپات کردەوە.

وان

چالاکییەکەی وان ٦٧ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا دایکی ئاشتی، فاتمە سەرحەدلی گوتی: "سەرکەوتنی ئەم چالاکییە، دادپەروەری دەهێنێت".

مێردین

لە چالاکییەکەی مێردین، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، کەسکین بایندەر گوتی: "ئێوە پێشەنگایەتی گەلی کورد و ئازادی ئەم گەلەتان کرد. ئەمڕۆ ڕێپێوانکەرانی ئازادی گوێبیستی ئێوە بوون و ٩ ڕۆژە ڕێپێوان دەکەن. ئەم ئیرادە و باوەڕە دەگاتە ملیۆنان کەس، گەلی کورد ئازاد دەبێت. تا گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت، ئەم ڕێپێوانە بەردەوامە".

ئەزمیر

چالاکییەکەی ئەزمیر ٣١ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا پەیامدرا: "ئێمە بۆ دادپەروەری کۆتایی بە گۆشەگیری دەهێنین، بۆ ئاشتی دەبینینە دەنگی زیندانەکان".

یەک لە دایکی زیندانیان گوتی: "تا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی بێت کەس ئاسوودە نابێت. ئێمە دژی ئەم ستەمەین. تا بیستنی دەنگی ئۆجالان، درێژە بەم چالاکییە دەدەین".

ئیستەنبوڵ

لە چالاکییەکەی ئیستنەبوڵ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان، ڕەزوان کاراتاش گوتی: "تا هەڵگرتنی گۆشەگیری درێژە بە چالاکییەکەمان دەدەین".

ئێلح

چالاکییەکەی ئێلح ٩ ڕۆژە بەردەوامە. بەشداربووان بە درووشمی کوردی و تورکی دەستنیشانیان کرد کە گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە.