لە ئۆسلۆ چالاکیی پشتیوانی بۆ راپەڕینی رۆژهەڵات و ئێران ڕێکخرا

لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی گەل لە ڕۆژهەڵات و ئێران ڕێکخرا.

چەندین ئێرانی و نوێنەری پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان و لایەنگرانیان بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد. ڕێپێوانەکە لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی نەرویج دەستی پێکرد.

هەر یەک لە پەژاک، کەژار، کۆمەڵە و حدکا پشتیوانییان لەو چالاکییە کرد و نزیکەی ٤ هەزار کەس بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە. ڕێپێوانەکە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران بوو بە خۆپیشاندانێک. لێرەدا بەشداربوان و نوێنەرانی لایەنەکان و رێکخراوەکان وتەی خۆیان پێشکەشکرد و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و دواتر چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ژ.ت