لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستگیرکران کە بەشێکیان منداڵن

لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیرکران کە منداڵیشیان تێدایە.

لە ئەستەنبوڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان. ٧ کەس دەستگیرکران کە بەشێکیان منداڵان. دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ و پۆلیسی بەشی منداڵان گواسترانەوە.

راگەیەنرا کە بڕیاری شاراوەیی لەسەر دۆسیەکەیان هەیە و تاوەکو ٢٤ کاتژمێر پارێزەران ناتوانن دەستگیرکراوەکان ببینن.

ف.ق