لە ئەستەنبوڵ ژنان بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە نەمامیان چاند

لە ئەستەنبوڵ ژنان بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، نەمامیان چاند.

ژنان بەبۆنەی ٧٣مین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاهەنگیان ئەنجامدا. چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەستەنبوڵ، کۆمەڵەی هاریکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراوانی مەڕمەڕە و کۆمەڵەی پشتگیری کەسوکاری بێسەروشوێنەکانی ئاناتۆڵیا، نەمامیان چاند.

ژنان لە هەمانکاتدا داوایان کرد گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئیمڕالی کۆتایی پێبهێنرێت و هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن. ژنان هیوایان خواست عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد ببێت و ئاشتیەکی هەمیشەیی دروست ببێت.

ف.ق