لە ئەسینا بۆ کتێبێکی عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا

گەنجانی کورد لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ کتێبێکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوی «پاراستنی ئەسینا» کە وەرگێڕاوە بۆ زمانی یۆنانی، ستاند دانرا.

گەنجانی کورد لەو ستاندەی لە گۆڕەپانی ئەکادیمیا دایان نابوو، کتێبی پاراستنی ئەسینای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە وەرگێڕابوو بۆ یۆنانی بەسەر گەلدا دابەشکرد.

گەنجان دەربارەی گۆشەگیری و نەبوونی زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگیان لە گەلی یۆنان کرد دژی گۆشەگیری تێبکۆشن.