لە ئەڤری لە پێناو هاکان ئارسەلان چالاکی بێدەنگی ساز کرا
لە شاری ئەڤریی فەرەنسا لە پێناو هاکان ئارسەلان کە لە سوور شەهید ببوو و دوای ٧ ساڵ لە تورەکەیەکدا تەرمەکەی رادەستی عەلی رەزا ئارسەلانی باوکی کرابووەوە، چالاکییەکی سازکرا.
لە شاری ئەڤریی فەرەنسا لە پێناو هاکان ئارسەلان کە لە سوور شەهید ببوو و دوای ٧ ساڵ لە تورەکەیەکدا تەرمەکەی رادەستی عەلی رەزا ئارسەلانی باوکی کرابووەوە، چالاکییەکی سازکرا.
رووفاتی هاکان ئارسەلان کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە سووری ئامد لە شەڕی خۆبەڕێوەبەری لەکایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا دوای ٧ ساڵ لە تورەکەیەکدا رادەستی باوکی کرایەوە. ئەو هەڵسوکەوتەی دەوڵەتی تورک لە ئەڤریی سەربە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەرمەزار کرا.
لە چالاکییەکەدا کە بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) سازکرا، کوردستانیان پلاکاردیان هەڵگرت و نزیکەی یەک کاتژمێر و نیو بە چالاکی بێدەنگی ئەو هەڵسوکەوتەیان شەرمەزار کرد.
چالاکییەکە بە دروشمی "هاکان ئارسەلان نەمرە" و "تۆڵەسەندنەوە" کۆتاییهات.
هـ . ب