لە ئەوروپا چالاکییەکانی "ئازادی" بەردەوامن

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە بازل و فرایبۆرگ و کۆپنهاگن چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ئەوروپا بەردەوامە.  

کۆپنهاگن

لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سەردانی ماڵان کرا و پۆستکارت دابەشکران. ئەو کارتانەی تێیدا کوردستانیان پەیامی خۆیان نوسیبوو کۆکرانەوە و نێردران بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بازل

لە شاری بازلی سویسرا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی پارتی باستا ئەنجامدرا. شاندی "کۆمیتەی ڕێبەرێتی" لەگەڵ هاوسەرۆکی پارتی باستا نیکۆلا گۆپفەرت کۆبووەوە دۆسیەیەکی دەربارەی گۆشەگیری ڕادەستی بەرپرسانی پارتەکە کرد.

لەوێدا بڕیاردرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی چالاکی هاوبەش ئەنجام بدرێت.

فرایبۆرگ

لە شاری فرایبۆرگ کەمپەینی "ناردنی ١٠٠ کارت بۆ ئیمراڵی" ئەنجامدرا. ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن پشتگیری چالاکییەکەیان کرد و بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی فرایبۆرگ چالاکییەک لەبەردەم پۆستخانەی شارەکە ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی فرایبۆرگ ئۆرهان هازار تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات و گوتی: " ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ستاتۆی کوردستان مسۆگەر دەکەین. بەم بۆنەوەیە سەدان هەزار کەس لە کۆڵن دەنگ هەڵدەبڕین. گەلی کورد جارێکی تر ئیرادەی خۆی پیشان دەدات".

هەروەها بانگەوازی کوردان و دۆستەکانیانی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن.

پاشان کوردستانیان پۆستکارتەکانیان نارد بۆ ئیمراڵی.