لە ئینگلتەرا پۆستکارتی 'عەبدوڵا ئۆجالان' دەبرێتە ماڵ و کارگەکان
بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ زۆرێک لەشارەکانی ئینگلتەرا، پۆستکارتی ساڵی نوێ بۆ ماڵان و کارگەکان نێردران.
بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ زۆرێک لەشارەکانی ئینگلتەرا، پۆستکارتی ساڵی نوێ بۆ ماڵان و کارگەکان نێردران.
لە ئینگلتەرا چالاکیەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کورد لە زۆربەی شارەکان بەتایبەت لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا، بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پۆستکارتی ساڵی نوێ بۆ هەزاران ماڵ و کارگە نێردراون.
پۆستکارتەکان سەرناوی "ئازادی بۆ ئۆجالان" وێنەی ڕێبەری گەلی کوردی لەسەرە، داواکاری دیموکراسی و ئاشتی بۆ ساڵی نوێ ڕاگەیاندرا.
لە پۆستکارتەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە ڕێبەری گەلی کورد ٢٥ ساڵە لە زیندانێکی دورگەیەک دیلکراوە و گوتراوە: "عەبدوڵا ئۆجالان پاشەڕۆژی شکۆداری ئاشتی گەلەکەمانە".
٢٠ هەزار پۆستکارت
پلان وایە لەسەرانسەری ئینگلتەرادا ٢٠ هەزار پۆستکارت ڕادەستی ماڵان و شوێنی کار بکرێت.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد لە ئینگلتەرا سەعید سوروچ دەربارەی چالاکیەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)ی وت لەکاتی بڵاکردنەوەی پۆستکارتەکاندا باسی گۆشەگیریە توندەکەی سەر ڕێبەرمان دەکەین.
سوروچ دیاریکرد کە کارەکە لە لەندەن و ٢٠ شاری تر بەردەمی پێدەین و گوتی: "لە شارەکانی ئەختەر، هوڵ، بریختۆ، لیڤەرپول و مانجستەر، لە ئەدنبورگی سکۆچیایش پۆستکارت بڵاودەکرێنەوە، هەفاڵانمان هەم پۆستکارت لەماڵان بڵاودەکەنەوە هەم سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنن".
'ئەم هەڵمەتە فراوان دەکەین'
سوروچ ساڵی نوێی لە گەل پیرۆزکرد و گوتی: "نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیراوە، هەرکەسێکی خاوەن ویژدان بەرامبەر بەم گۆشەگیریە بێدەنگ نابێت، ئێمە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد کە دەستپێکراوە فراوانتر دەکەین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کورد و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوینە".
'ئێمە سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنین'
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ کە پۆستکارت ڕادەستی ماڵ و شوێنەکان دەکات، گوتی: "ئێمە سڵاوی ئازادی، یەکسانی و ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ بە هەزاران کەس دەگەیەنین، گەل ڕێبەر ئاپۆ دەناسێ و گرنگی ئەو بۆ ئاشتی دەزانن. ئێمە لەبەرامبەر فاشیزم و دڕندەیی دەوڵەتی تورک سەری نەوی ناکەین. هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت لەهەموو گۆڕەپانێک بەرخۆدان و تێکۆشانی مەزن بکەین".