لە ئیستەنبوڵ ١٧ کەس زیندانی کرا
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵ لە دژی ڕێکخراوەکانی گەنجاندا دەستی پێکرد لە ١٧ کەس کە ٢ کەسیان منداڵە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" زیندانی کران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵ لە دژی ڕێکخراوەکانی گەنجاندا دەستی پێکرد لە ١٧ کەس کە ٢ کەسیان منداڵە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" زیندانی کران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە لایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، پۆلیس هەڵیکوتایەسەر چەندین ماڵ، ١٨ کەس دەستبەسەرکران و لە نێوییدا ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، ئەنجوومەنی خوێنداکارانی ئازادی ئیستەنبوڵ (ISOM)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF) و ژنانی گەنجی ئازاد ( OGK) هەیە.
١٨ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" دەستبەسەرکران، دوای کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگای چاگلاینی ئیستەنبوڵ کران.
داواکاری گشتیی ١٨ کەسی بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرد. داواکاری گشتیی بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" ١٧ کەس کە ٢کەسی منداڵە بە بڕیاری زیندانی کرد و کەسێکیش بە مەرجی چاودێری یاسایی دادگا ئازاد کران.
گەنجان بڕیاری زیندانی کردنیان شەرمەزار کرد بێپچڕان دروشمی "فشار ناتوانێت بمان ترسێنێت" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان"یان بەرزکردوە.