لە ئیستەنبوڵ بە پاساوی "گۆرانی کوردی" ٣ کەس خرانە زیندان
لە ئیستەنبوڵ ٣ کەس بەهۆی چڕینی گۆرانی کوردی بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" و "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.
لە ئیستەنبوڵ ٣ کەس بەهۆی چڕینی گۆرانی کوردی بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" و "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.
لە ناوچەکانی ئیستەنبوڵ لە ٢٣ ی ئاب ٥ کەس دەستبەسەرکران لەنێویاندا هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەی ئەسینیورت، ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئارینان هەبوون. بەو پاساوەی لە خولی تۆپی پێی گوڵستان دۆکو، هەڵپەڕکێیان کردووە و گۆرانی "بێریتان"یان چڕیوە، دەستبەسەرکران.
یەڵماز و ئارینان پاش تەواوبوونی ئیفادەکەیان لە داواکاری گشتی، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەیان بۆ ڕێکخستن کردووە" ڕەوانەی دادگا کران ٣ کەسەکەی تر بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەیان بۆ ڕێکخستن کردووە" و "ئەندامێتی ڕێکخستن" ڕەوانەی دادگا کران. پاش ئیفادەدان لە دادگا یەڵماز و ئارینان بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران، ٣ کەسەکەی تر کە ناویان نەزانراوە، خرانە زیندان.