لە ئیتالیا چالاکی بۆ پشتیوانیکردنیکردن لە کوردان بەڕێوەچوو
لە هەرێمەکانی ئیمیلیا ڕۆماگنای ئیتالیا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی کورد ڕێکخرا.
لە هەرێمەکانی ئیمیلیا ڕۆماگنای ئیتالیا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی کورد ڕێکخرا.
لەپارمای ئیتالیا لەلایەن شارەوانیی مۆنتیچیارۆ و کۆمەڵەی ANPI سەبارەت بەچالاکییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کە بە پێشەنگایەتیی ژنان بەڕێوەدەچن، چالاکیی پشتیوانیکردن رێکخرا و نوێنەری چەندین دامەزراوەی ئیتاڵی و چەندین کەسایەتی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لە چالاکییەکەدا نووسەر و دەرهێنەری ڕۆژهەڵات فەریبورز کامکار و چالاکوانانی ئێرانی ئامادەبوون و چالاکییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
فەریبورز کامکار باسی لە مێژووی شۆڕشی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی کرد، کە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجامیان دەدا و داوای لە حکومەتی ئیتالیا کرد، کە هەڵوێستی کارایان لە دژی ئەمە هەبێت.
هەروەها لە ناوچەی گاریبالدی پارما لە چالاکیی گروپی دۆنا ئین نیرۆدا، کە هەموو شەممەیەک لە دژی شەڕ و چەک ئەنجام دەدرێت، پۆستەرەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "دەست لە کورد هەڵگرن"، "گەلی کورد بەتەنیا نییە" و "سەودا و مامەڵە لەسەر گەلی کورد مەکەن، ئەمە شەرمەزارییە بۆ ئیتالیا" بەرزکرابوونەوە. چالاکیەیکە لەلایەن چەندین کەسەوە بە سەرنجەوە چاودێری کرا و ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو.
بۆلۆنیا
هەروەها لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا ڕێپێوانێکی درێژ مەودا بۆ پشتیوانیکردن لە کرێکارانی ئۆتۆمۆبیلی فایرنز (GNK) و شەرمەزارکردنی بەربوونەوەی بەهای کاڵاکان و شەڕ ڕێکخرا، دەیان هەزار کەس بەشدارییان لەو ڕێپێوانە درێژ مەودایەدا کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا ڕێتێ جین بۆلۆگنا و رێتێ کوردستان ئیمیلیا ڕۆماگنا هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزارکرد و بە ئاڵای پەکەکە و یەپەگە و یەپەژەوە بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردبوو.
ژ.ت