لە ئیزمیر ڕێپێوانی جەماوەری کرێکاران ئەنجام درا
مانگرتنی ٢٣ هەزار کرێکاری شاری ئیزمیر لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە. کرێکارانی مانگرتووە بەخواستی بەدەستهێنانی مافەکانیان ڕێپێوانێکی بەرفروانیان ئەنجام دا.
مانگرتنی ٢٣ هەزار کرێکاری شاری ئیزمیر لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە. کرێکارانی مانگرتووە بەخواستی بەدەستهێنانی مافەکانیان ڕێپێوانێکی بەرفروانیان ئەنجام دا.
مانگرتنی ٢٣ هەزار کرێکار لە گەورەشاری ئیزمیر لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە، ئەمڕۆ کرێکارانی مانگرتوو بە داواکاری 'موچەی یەکسان بۆ کاری یەکسان' بە زیاتر لە ١٠ هەزار کرێکار لە پێش کۆناک پیەر گربوونەوە.
دوای گردبوونەوەیان کرێکاران بە گوتنەوەی درووشمی 'مانگرتن، ڕاپەڕین، بەرخۆدان'، 'موچەی یەکسان بۆ کاری یەکسان' و 'سەرکەووتن بۆ کرێکارانە'ەوە تا گۆڕەپانی گوندۆگدوی ڕێپێوانیان کرد.
لە میانی ڕێپێوانەکەیاندا کرێکاران چالاکی دانیشتنیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند تا ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لە مانگرتن و چالاکی بەردەوام دەبن.