لە زانکۆی شێفیلد داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد کرا

لەچوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، لە زانکۆی شێفیڵدی فەریتانیا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا و تیایدا داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

چالاکیەکانی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە ٧٤ ناوەندی جیهانیەوە دەستیپێکرد، تائێستا بە شێوە و چالاکی جیاجیا لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامە.

لەو چوارچێوەدا بە پێشەنگایەتی خوێندکارانی زانکۆی شێفیڵد و دۆستانی کورد و ئینەرناسیۆنال، رۆژی شەممە لە زانکۆی شێفیڵد لە بەریتانیا بە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا .

لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا خوێندکارانی کورد و ئینتر ناسیۆناڵیست باسیان لە کەسایەتی، تێکۆشان، ئەندێشە و پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و هەڵسەنگاندن بۆ کتێبەکانی کرا.

لە وتەی بەشداربوواندا ئاماژە بەوەکرا کە ئەندێشە و پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان چ کاریگەرییەکی لە ئاشتی و داهاتووی مرۆڤایەتی هەیە.

هەروەها جەخت کرایەوە کە عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا رێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکوو پێشەنگ و رێبەرێکی جیهانییە و پێویستە نەک هەر کورد، بەڵکوو هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری لێبکەن و لەو چوارچێوەشدا ئەندێشەکانی لەبارەی ئازادی ژنەوە زیاتر تێشکیان خرایە سەر، کە لەئێستادا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

لە کۆتاییدا خوێندکاران داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

هـ . ب