لە زیندانی خارپێت زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن

عومەر جومعە ساڵەح کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ـی خارپێت زیندانی کراوە، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی پاسەوانەکان بووەتەوە.

عومەر جومعە ساڵەح کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ٢ـی خارپێت زیندانی کراوە، لە دیداری لەگەڵ پارێزەکەی لە ١٤ـی تەمموز ڕایگەیاندبوو کە پاسەوانەکان ئەشکەنجەیان داوە. عومەر جومعە خەڵکی شاری حەلەبە، ئاماژەی بەوە کرد لەکاتی پشکنیندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بووەتەوە، گوتی: "بە دار کێشایان بە قاچمدا و قۆڵیان بادام. بردمیانە ژوورێکی تاکەکەس و چەند کاتژمێر لەوێ ڕاگیرام".

عومەر جومعە ساڵەح ڕایگەیاند فشارەکان لە زیندانەکان بەردەوامە و پشکنینی قاوشەکان زیاتر بووە، درەنگانی شەو هەڵدەکوتنە سەر قاوشەکان و کەلوپەلەکانیان پەرشوبڵاو دەکەن. دووپاتی کردەوە، داواکارییەکەی بۆ بینینی بەڕێوەبەرانی زیندانەکە ڕەتکراوەتەوە.

محەمەد میراچ دینچ لە هەمان زیندان دەمێنێتەوە، بە تەلەفۆن بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە زیندان ئەشکەنجە هەیە. داوای کردووە کۆتایی بە فشارەکان بهێنرێت.

ڕاگەیاندرا کە پارێزەران سکاڵا دژی ئەم ئەشکەنجانە تۆمار دەکەن.