لە زیندانی سیلیڤری هەڕەشەی کوشتن لە زیندانیان کرا و زیندانیش دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
پاسەوانەکانی زیندانی سیلیڤری هەڕەشەی کوشتنیان لە زیندانیانی زیندانی ژمارە ٧ی سیلیڤری کرد و ٢ زیندانی دەستیان بە مانگرتنن لە خواردن کرد.
پاسەوانەکانی زیندانی سیلیڤری هەڕەشەی کوشتنیان لە زیندانیانی زیندانی ژمارە ٧ی سیلیڤری کرد و ٢ زیندانی دەستیان بە مانگرتنن لە خواردن کرد.
ئیبراهیم دینچەر لە ١٣ی نیساندا لە زیندانی ئێڵی ژمارە ٧ی سیلڤیری لە پەیوەندیدا لەگەڵ بنەماڵەکەى باسی گوشار و زۆردارییەکانی سەر زیندانیان کرد.
شاناز دینچەر، دایکی ئیبراهیم دینچەرە. ئیبراهیم سزای ١٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە و ماوەی ٤ ساڵە زیندانی کراوە. وتی کوڕەکەم پێی وتوون، پاسەوانەکان هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکەن.
دایکی ئیبراهیم دینچەر وتی: "لە زینداندا زوڵم و چەوساندنەوە هەیە. کوڕەکەم وتی، نانیان پێنادەن و نایهێننە دەرەوە بۆ وەرزش کردن. قسەیان پێدەڵێن و گوشار و زۆریان دەخەنە سەر".
دینچەر وتیشی، کوڕەکەی پێی وتووە، زیندانییەکی تر ڕێک وەک فەرحان یڵماز کە ئەشکەنجە دراوە و گیانی لەدەستداوە.
دینچەر ئەوەشی وت: "زیندانییەکانی تریش باسی هەمان ئەو پێشێلکارییانە دەکەن. ٢ زیندانی بە ناوەکانی موراد ئاکین و مەتین ئۆرمان لە زیندانی ژمارە ٧ی سیلیڤری دا ماوەی ١٠ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە".
فەرحان یڵماز لە زیندانی جۆری ئێڵی ژمارە ٥ی سیلیڤری زیندانی کرابوو و بە هۆکاری ئەوەی، کە گوایە جەڵتەی دڵ لێیداوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و ڕۆژی یەکشەممە گیانی لە دەستدا بوو. وەزیری دادیش ئیدعای ئەوەی کردبوو، یڵماز بەهۆی "وەستاندنی دڵ"ەوە گیانی لە دەستداوە. بنەماڵەی فەرحان یڵماز و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناڕەزاییان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە، شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەى فەرحانەوە دیارە و فەرحان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە و کوشتویانە.
لە ١٠ی نیساندا ٦٠ پاسەوان لە زیندانی ژمارە ٥ی سیلیڤری هەڵیانکوتابووە سەر قاوشی زیندانیان. فەرحان یڵماز، کە خەڵکی ئێلحە لەگەڵ چەندین کەسی دیکەدا بە سەختی بریندارکرابوون. هەندێک لەو زیندانیانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەندێکیان گواسستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی تر. لەم ساڵانەی دواییدا گوشار و زۆرداری و ئەشکەنجە و مردن لە زیندانەکانی تورکیا زیادیکردووە".
ژ.ت