لە زیوریخ کوردستانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە شاری زیوریخی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
لە شاری زیوریخی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
کوردستانیان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) کۆبوونەوە و خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەسەر ناوی کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیک (جەدەکە-سە)، سەلما سورەر قسەی کرد.
سورەر ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری ئیمراڵی و ڕایگەیاند، بەم سیاسەتە دەخوازرێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنرێت، گوتی: "بە سەرکەوتنی هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم، ئەم سیاسەتە پووچەڵ دەکرێتەوە".
سورەر ڕایگەیاند، فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتۆتە هەموو گەلانی جیهان، هێزە ئیمپریالیستەکان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان بێدەنگن بەرامبەر گۆشەگیری.
دووپاتی کردەوە، ژن و دایکانی کورد، گەلی کوردی هەر چوار پارچە لەدەوری پارادایمی ڕێبەرێتی درێژە بە تێکۆشان دەدەن. گوتی: "تا ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کورد و کوردستان، هەنگاوێک لە تێکۆشان پاشەکشە ناکەین. لە دەوری پارادایمی ڕێبەرێتی بە پێداگرییەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
پاشان پانکارتەکان بە زمانی ئەڵمانی بە نوسینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" و "کوردستان بپارێزە" و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی سڵاوکردن لە مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان بەرزکرایەوە و ڕێپێوان دەستی پێ کرد.
ڕێپێوانەکە نزیکەی کاتژمێر و نیوێک بەردەوام بوو، لەسەر ناو کۆمیتەی چالاکی بە زمانی ئەڵمانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی گیرا و ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوەکان خوێنرایەوە.