لەدژی هێرشی داگیرکەری لە فرانکفورد میتینگ ئەنجامدرا

لە فرانکفورد هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، بە بەشداری کوردستانیان شەرمەزارکرا.

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی چەتەگەری و فاشیستی ئاکەپە / مەهەپە بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری فرانکفورد میتینگ ئەنجامدرا.

لە کاتژمێر ١٤:٣٠ کوردستانیان لە شارەکانی دەوروبەرەوە هاتنە فرانکفورد و بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد و دروشمیان وتەوە و بڵاوکراوەیان خوێندەوە. راگەیەنراوێک لەسەر ناوی رێکخستنی گەنجانی سۆسیالیست خوێندرایەوە و باسی گرنگی شۆڕشئ رۆژئاوا و نمونەییبوونی تێکۆشانی شۆڕشگێرەکانکرا و ئاماژە بەوەشکرا کە مۆدێلی بەڕێوەبەری خۆسەری رۆژئاوا پێویستە بۆ هەموو کۆمەڵگەکان ببێتە مۆدێلێک. هەروەها لە میتینگەکەدا باسی ئەوەکرد کە بە هۆی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری بێدەنگی لەبەرانبەر هێرشەکانی رژێمی ئەردۆغان هەڵدەبژێردرێت.

لە میتینگەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە. میتینگەکە بە بەرزکردنەوەی دروشـمی شەرمەزارکردنی هێرشەکان کۆتایی هات.

ف.ق