له‌ سویسرا رێپێوانی درێژمه‌ودا ده‌ستیپێكرد

له‌ سویسرا بۆ خاوه‌نداری له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا، گه‌نجان ده‌ستیان به‌ رێپێوانی درێژكرد.

له‌ سویسرا بۆ خاوه‌نداری له‌ به‌رخودانی گه‌ریلا، گه‌نجان ده‌ستیان به‌ رێپێوانی درێژكرد.

به‌پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تێكۆژن) بۆ سڵاوكردنی به‌رخودانی گه‌ریلا ٣ رۆژه‌ رێپێوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. باسكی سویسرا رێپێوانی درێژ كاتژمێر ١١:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی یه‌كی گوڵان ده‌ستی به‌ رێپێوانه‌كه‌ كرد.

له‌ رێپێوانه‌كه‌دا پلاكارد له‌ وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و شه‌هیدان به‌رزكرانه‌وه‌.

گه‌نجان پلاكار به‌ نوسراوی "له‌ دژی خیانه‌ت و داگیركاری وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" و ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌یان گرته‌ ده‌ست و رێپێوانیان كرد.

ئیسماعیل كارداش له‌ سه‌ر ناوی جه‌ده‌كه‌-سه‌ لێدوانیدا و وتی، "ئێمه‌ له‌ كوێ بین با ببین، ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی سه‌ر كوردستان ده‌وه‌ستینه‌وه‌ و به‌ پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانمان ئێمه‌ ده‌توانین هه‌موو شتێك بگۆڕین".

'گه‌ریلا شكۆی ئێمه‌یه‌'

یوسف ئامه‌دیش وتی، "گه‌ریلاكانی ئازادی له‌سه‌ر ناوی مرۆڤایه‌تی له‌ چیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام داگیركه‌ران چه‌كی كیمیایی له‌ دژی گه‌ریلاكان به‌كارده‌هێنن. ئێوه‌ ناتوانن به‌و شێوه‌یه‌ ئیراده‌ی ئێمه‌ تێكبشكێنن. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكاندا ده‌بین كه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، ژنان، گه‌نجان، ژنانی گه‌نج و ته‌واوی ئازادیخوازان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئێمه‌ به‌ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێین، گه‌ریلا شكۆی ئێمه‌یه‌ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ هه‌موو كات په‌یمان و سوێندی ئێمه‌ده‌بێت. كێ ده‌ست بۆ خاكه‌مان، رێبه‌ر ئیراده‌مان درێژ بكات ئێمه‌ به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستین.

نه‌ چه‌كی كیمیاییتان، نه‌ فڕۆكه‌كانتان نه‌ ته‌كنه‌لۆژیاكه‌شتان ناتوانێت ئیراده‌ی ئێمه‌ بشكێنێت. به‌تایبه‌تی وه‌ك گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و یه‌كێتی ژنانی گه‌نج ئێمه‌ هه‌موو كات له‌ گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین، چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. چالاكیه‌كانمان تا سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی گه‌ریلا و مسۆگه‌ر كردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت".

هـ . ب