له‌ ئێشكگریی دادپه‌روه‌رییدا كۆشتنی سه‌ڤینچ شه‌رمه‌زار كرا

له‌و وتارانه‌ی له‌ ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدا پێشكه‌ش كران، سه‌رنج بۆ سه‌ر كوشتنی زیندانییه‌ك به‌ ناوی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ راكێشرا و باس له‌وه‌كرا، "هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ زیندانیانی نه‌خۆش سیاسیه‌".

ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری كه‌ له‌لایه‌ن خزم و كه‌سوكاری زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه‌ و ئازاد ناكرێت، ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ رۆژی ٤١ هه‌میندا به‌رده‌وامه‌. كه‌سوكاری زیندانیان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی ئیزمیر چالاكی خۆیان ئه‌نجامدا. بنه‌ماڵه‌كان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی پارێزه‌ران پلاكارد به‌ نوسراوی "ئازادی بۆ زیندانیانی نه‌خۆش" و " گۆشه‌گیری تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه‌"یان هه‌ڵدابوو. رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ رحا و چه‌شمه‌ چوونه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كان.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی رحا نوران ئه‌ركه‌ك له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، "مایه‌ی قه‌بوڵ كردن نییه‌ كه‌ رۆڵه‌كانمان به‌و جۆره‌ دڕندانه‌ و نایاساییه‌ له‌ گۆشه‌گیریدابن. رۆڵه‌ی هه‌ر دایكێك ٢٠-٣٠ ساڵن له‌ زینداندا راگیراون. دایكان تاسه‌ی منداڵه‌كانیان به‌ یه‌ك جار بینینی مانگانه‌ یان به‌ ته‌له‌فون تێده‌په‌ڕێنن".

ئه‌ركه‌ك سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر مردنی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئاكحیسار كوژرا و وتی، "گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و گوماناوی و پڕ له‌ بابه‌تی دژ به‌یه‌كه‌. ده‌بێت ناڕوونی و ته‌مومژ له‌ باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه‌ بڕه‌وێنرێنه‌وه‌، گومانه‌كان روونبكرێنه‌وه‌. ئێمه‌ داوای پێكهێنانی دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین.

'هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ زیندانیانی نه‌خۆش هڵوێستێكی سیاسیه‌'

هاوسه‌رۆكی رێكخستنی ناوچه‌ی چه‌شمه‌ مه‌نه‌كشه‌ ئه‌جه‌ریش باسی له‌وه‌كرد، دایكان بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش ئازاد بكرێن به‌دای دادپه‌روه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وه‌ش زۆر واتاداره‌. ئه‌جه‌ر رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان كرده‌وه‌ نایاساییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر زیندانیانی نه‌خۆش قه‌بوڵ ناكه‌ن و پشتگیری له‌ دایكانی خۆیان ده‌كه‌ن.

ئه‌جه‌ر سه‌ره‌نجی راكێشا كه‌ نه‌ پێش و نه‌ دوای مردنی گوماناوی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ زانیاری به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ و وتی، ئه‌و به‌ هیچ جۆرێك مرۆڤایه‌تی نییه‌. ئه‌جه‌ر رایگه‌یاند، "ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ زیندانیانی نه‌خۆش سیاسییه‌. ئه‌وانیشیان به‌ ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ له‌ ژێر گۆشه‌گیریدا هێشتووه‌ته‌وه‌. پێویسته‌ زیندانیانی نه‌خۆش به‌ زووترین كات ئازاد بكرێن و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ری پزیشكییان بۆ بكرێت. پێویسته‌ كۆتایی به‌م كرده‌وه‌ نایاساییه‌ بهێنرێت".

هـ . ب