لەهێرشێکدا بۆ سەر کەنیسەیەک لە ئیستەنبوڵ کەسێک کوژرا

لە ساریەری ئیستەنبوڵ بە چەک هێرشکرایەسەر کەنیسەیەک و لە ئەنجامدا کەسێک ژیانی لەدەستدا.

لە کەنیسەی سانتا ماریا لە بویوکدەرەی ساریەری ئیستەنبوڵ لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی ئایینی، هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا و لە هێرشەکەدا کەسێک ژیانی لەدەستدا.

راگەیەندرا کە هێرشەکە لە لایەن دوو کەسی دەمامکدارەوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە فیشەک بەر سەری کەسێک کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

هـ .ب