لەسەر قەڵای ماولۆن پانکارتی ڕێبەری گەلی کورد هەڵواسرا

لە هەرێمی باسکی فەرەنسا (باکوری باسک) دوو کوردستانی لەسەر قەڵای مێژوویی ماولۆن کە لە شارۆچکەی لیچاریە، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پانکارتیان هەڵواسی.

کوردستانیان پانکارتەکەیان لە چەرچەفی ماڵەکانیان ئامادە کردبوو، لە قەڵای مێژوویی شارەکە هەڵیانواسی و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

چالاکوانان پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان هەڵواسی، لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک دەخەنە سەر چالاکییەکەی کۆڵن دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و دەڵێن: "بەداخەوە ئێمە ناتوانین بەشداری چالاکییەکە بکەین، بەڵام ویستمان لەم شارەدا دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ دەنگیان لەپێناو ئازادی".

کوردستانیان ڕایدەگەیەنن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرچاوەی هیوا و هێزە و دەڵێن: "جارێکی تر دەڵێین ئازادی بۆ ئۆجالان و ستاتۆ بۆ کوردستان! بەم بۆنەیەوە بانگەواز دەکەین بۆ بڵندکردنەوەی تێکۆشانی ئاشتی و ئازادی و بەهێزکردنی پشتگیری".