لەئاناتۆلی شەش خوێندكاری سۆسیالیست دەستگیركران

لەئەناتۆلی پۆلیسی تورك هەڵیكۆتایە سەر ماڵی خوێندكارانی سۆسیالیست و لەئەنجامدا شەش خوێندكاریان دەستگیركرد.

فەرمانی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردن لەلایەن دادگای كۆماری ئاناتۆلیەوە دەركرابوو. بەبیانۆی لێپرسینەوە، بڕیاری دەستگیركردنی زۆرێك لەخوێندكاران دەركراوە و ئەوەش وەكو بیانۆیەكە.

پۆلیس هەڵیانكۆتایە سەر ماڵی خوێندكارانی فدراسیۆنی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی"دەئەسەئۆفە" و دەستپێشخەری گەنجانی ئازادی ئاناتۆلی و شەش خوێندكاریان دەستگیركرد.

لەكاتی هەڵكۆتانەسەر ماڵی خوێندكاراندا، پۆلیس كەل و پەلی نێو ماڵی خوێندكارانیان پەڕش و بڵاوكردوە و تەنانەت، سەبەدەی میۆە كە رەنگی زەرد و سور و سەوز بووە شكاندوە.

بەپێ سەرچاوەكان ئەو كەسانەی دەستگیركراون ئەمانەن: عەلی بۆتكۆل، كۆكسۆ بەفرین بیتەر، ئیسمائیل تەتیك، میهر حەسەن، بۆتان  و رۆنیایە كە پاشناوەكانیان دیار نییە.

هـ . ب