مافناس چەلیک: دانانی قەیوم تاوانە

لە پارێزەرانی سەندیکای ئیستەنبوڵ فەیزی چەلیک باسی لەوەکرد، لە دانانی قەیوم دەستوەردانی راستەوخۆیە لە دەستوری هەمیشەیی.

لە پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئیستەنبوڵ فەیزی چەلیک قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی جۆلەمێرگ لە دژی دەستتوری هەمیشەیی کۆماری تورکیایە و وتی، "بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی دەبێت قەیوم دانەنرێت. ئەگەر سەرۆکی شارەوانیەک بگیرێت یاخود بکەوێتە بەر لێپرسینەوە، وەزیری ناوخۆ بە شێوەی کاتی لە کار دووری دەخاتەوە. ئەوە کاتیە، ئەوەی لە ئەرک لادراوە ئەگەر بێتاوان دەربچێت ئەو کاتە ئەرکەکەی رادەست دەکرێتەوە، بەڵام لێرەدا والی دانراوە. دەستوری هەمیشەیی لێرەدا راستەوخۆ بڕیار دەردەکات و دەستنیشانی دەکات کە لە وەها دۆخێکدا لە ناو ئەنجومەنی شارەوانیدا دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و بریکاری سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێرێت. دەستوری بنچینەیی لەم بابەتەدا روونە. دەستوری هەمیشەیی لەم خاڵەدا بە ئاشکرا روونیکردووەتەوە".

لە دژی بەڕێوەبەریی کوردانە

چەلیک باسی لەوەکرد کە لە تورکیا دەسەڵاتی داد بە هەموو شێوەیەک لەلایەن ئاکەپەوە گەمارۆ دراوە و وتی، " دامەزراوەیەکی دادوەری هەیە کە دان بە دادگای دەستوری هەمیشەییدا نانێت. دادگا وەک داردەستێک بەکاردەهێنێت. ئەوەی ئەقڵی هەبێت ئەوە قەبوڵ ناکات. لە ئەنجومەنی شارەوانی دەبنە بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردن، ئەمە لە کاتێکدایە لەوێ بە رێگەی هەڵبژاردن دەتوانرێت بریکاری سەرۆکی شارەوانی هەڵببژێردرێت، بەڵام رێگە بەوە نادەن. ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کوردان، لە دژی ئەوەن کە کورد خۆیان بەڕێوەببەن".

فەیزی چەلیک ئەوەی خستەڕوو کە مافی هەڵبژاردن و دەنگدەران زەوت کراوە و وتی، "مرۆڤەکان مافیان هەیە کە لە بەرامبەر ئەوە بەشێوەی دیموکراتیک ناڕەزایەتی دەرببڕن. وەک چۆن دانانی قەیوم لە دژی یاسایە، ئەو قەدەغەیەش کە والی لەسەر دەربرینی ناڕەزایەتی دیموکراتیک دایناوە، بە هەمان شێوەیە نایاساییە".

هـ . ب