مانگرتن لە خواردن لە ئەنقەرە لە چوارەمین ڕۆژدایە: مەرجە گۆشەگیری هەڵبگیرێت

مانگرتن لە خواردن لە ڕێکخستنی ئەنقەرەی دەم پارتی بۆ پشتگیری لە زیندانیان لە چوارەمین ڕۆژدایە.

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ ی تشرینی دووەم لە زیاتر ١٠٠ زیندانی تورکیا و باکوری کوردستان چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد. چالاکییەکە گەیشتۆتە دوو مانگ. بۆ پشتگیری لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی، لە ٢٥ ی کانوونی دووەمەوە لە بینای ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)ی ئەنقەرە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کردووە و هێشتا بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکان سبەی چالاکییەکە تەنها لەلایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت.

لە چالاکییەکەدا حوسنویە کات، گوتی: "گۆشەگیریەکی سەخت لەسەر بەڕێز ئۆجالان و هەڤاڵە زیندانیەکانمان هەیە. هەروەها لەسەر تەواوی گەلان لە تورکیا و کوردستان دەسەپێنرێت. گۆشەگیری هاوکات شەڕ و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژییە. پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت. ئەمە مەرجێکە بۆ ئاشتی و دیموکراتیکبوونی تورکیا".

هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی دیموکراتیکی عەلەوییەکان، موستەفا کارابوداک، گوتی: "لە کەسێتی بەڕێز ئۆجالاندا گەل گۆشەگیر دەکرێت، ئەمە شەرمەزار دەکەین. گەلی کورد لەپێناو ئاشتیدا، هەموو ڕێبازە دیموکراتیکەکانی گرتەبەر. بەڵام هیچ هەنگاوێک نەهاوێژرا. بۆیە دەست بە مانگرتن لە خواردن کرا. سڵاو لەوانەی ناوەوە و دەرەوە دەکەین. ئێمە بە گیانی خۆمان دەبینە چرایەک بۆ ئاشتی. هەرچییەک لەدەستمان بێت دەیکەین بۆ پشتیوانی مەزنتر".