مەکەپە: گوڕدان بە بەرخودانی گەریلا ئەرکی شۆڕشگێڕییە
مەکەپە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، " گوڕدان بەو بەرخودانەی گەریلا کە بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەردەوامە، ئەرکی شۆڕشگێرییە.
مەکەپە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، " گوڕدان بەو بەرخودانەی گەریلا کە بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەردەوامە، ئەرکی شۆڕشگێرییە.
کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیست مائۆئیست (مەکەپە) لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە: "گەریلاکانی پەکەکە-هەپەگە لە دژی هێرشەکانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە ١٧ی نیسان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیان پێکردووە بەرخودانی مێژوویی پەیڕەو دەکەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا، لە دژی نەتەوەی کورد هێرشی لەناوبردن و کۆمەڵکوژی دەکات، ئەمڕۆش لە پێناو هەمان کۆدەکانی دامەزراندنی بە مەبەستی پاکتاوی دەستکەوتەکانی کورد و ئەو هێزانە بۆ دەستکەوتنی نوێ تێدەکۆشن، شەڕێکی دڕندانەتر و ناجوامێرانەتر لەوانەی پێشوو بەڕێوەدەبات".
'دەبێت هەموو گۆڕەپانێک ببێتە سەنگەری گەریلا'
لە راگەیەندراوەکەدا ئەم بابەتانە هاتوون:
" دەوڵەتی تورک بە هەموو توانای خۆیەوە درێژە بەم شەڕە دەدات و لەم شەڕەدا ئەو تۆپانەی بەکاریان دەهێنێت، فڕۆکەی شەڕ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و پشتیوانی و هاوکاری ناتۆ و پەدەکەشی بە پێی پێویست هەیە. هەر بۆیە وەک هەموو جار پەنا بۆ چەکی کیمیایی دەبات. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە هەپەگە چەند مانگە لە راگەیەندراوەکانیدا باسیان دەکات، لە مانگەکانی رابردوودا بڵاوکراونەتەوە جارێکیتر بۆ رای گشتی بڵاوکراونەتەوە و هێرشەکانی بە چەکی کیمیایی کە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەی دەبات، بە روونی سەلمێنراوە.
گوڕدان و گەشکردنی بەرخودانی گەریلا لە باشوری کوردستان- هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە ئیرادەیەکی گەورە بەردەوامە، بەرخودان بەو تێکۆشانە زیادکردن و بوون بە بەرخودێر ئەرکی شۆڕشگێڕییە. بۆ ئەوەی ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنین، دەبێت ئێمە لە هەر گۆڕەپانێکدا لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست تێکۆشان بەرزبکەینەوە.
دەبێت گەلانی ئێمەی رەنجدەر و چەوساوە، خاوەنداری لە نەتەوەی کورد- بەرخودانی رەوا و مافداری گەریلا بکات، لە دژی فاشیزم تێکۆشانی یەکگرتوو لە هەر گۆڕەپانێکدا گەش بکرێت و هەموو گۆڕەپانێک ببێتە سەنگەری گەریلا. بۆ رزگاری گەلی کورد و هەموو نەتەوە رەنجدەر و چەوساوەکان ئێمە تێکۆشان پەرە بە تێکۆشان بە مەبەستی روخاندنی دەوڵەتی فاشیست دەدەین".
هـ . ب