مۆپ نەورۆزی گەلی کوردی پیرۆزکرد

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا، لەسەر ناوی گەلی ئاشوری و سریانی و کلدانی، نەورۆزی گەلی کوردی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند جۆشی نەورۆز بڵاودەکەنەوە.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مۆپ) لەسەر ناوی گەلانی ئاشوری/سریانی/کلدانی بە پەیامێک جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد.

لە پەیامەکەدا گوتراوە: "بە دەرکەوتنی پەکەکە ئاگری نەورۆز لە کەسێتی مەزڵوم دۆغان گۆڕا بۆ ئاگری شۆڕشگێڕی و سەرلەنوێ مێژوو نوسرایەوە. ئەگەر ئەمڕۆ بە ملیۆنان کەس بەرخۆدان دەکەن و بۆ ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی هاوار دەکەن ئەمە لەسایەی بەرخۆدانی زیندانەکانی ئامەدە.

لەم ڕۆژەدا جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد و بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانی سەر بە ئایدۆلۆژیای پەکەکە و شەهیدانی ئازادی بە جۆش و خرۆشی هاوڕێتییەوە پیرۆز دەکەین.

ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارە کوردەکانی و ڕژێمە فاشیستە ئاینییەکانی دژی گەلی کورد و گەلانی تر شەرمەزار و نەفرەت دەکەین.

هیواخوازین ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی زیندانیانی دیموکراسی لە زیندانەکان.

نەورۆز یەکگرتنی بەهار و ئاگر و ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی جڤاکی گەلانە.

بانگەواز لە هەموو کەسانی تورکیا و کوردستان و لایەنگرانی دیموکراسی دەکەین، لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئاداری تورکیا و کوردستان، زوڵمی دەوڵەت و حکومەتی تورکی فاشیست هەڵبگرن و لە شوێنی ئەوە دیموکراسی بچەسپێنن، دەنگی خۆیان بدەنە دەم پارتی. بژی نەورۆز! بمرێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک!".